سەردێڕ:

یەکێتی پۆستێکی نوێی لە حکومەتی هەرێم وەرگرت

AM:11:27:10/05/2022

18820 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ فەهمی بورهان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی پۆستی سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئیدارە‌ی ھە‌رێمی وەرگرت کە پلەی وەزیری هەیە.


ئەمرۆ سێشەممە، بە‌ ئامادە‌بوونی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، فە‌ھمی بورھان ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی وە‌ك سە‌رۆكی نوێی دە‌ستە‌ی گشتی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ئیدارە‌ی ھە‌رێم دە‌ستبە‌كاربوو.

لە‌ مە‌ڕاسیمی دەستبەکاربوونیدا، كە‌ ئە‌مڕۆ بە‌ڕێوە‌چوو، قوباد تاڵە‌بانی

ئاماژە‌ی بە‌وە‌دا، ‌ سە‌رۆكی دە‌ستە‌ی نوێ كە‌سێكی بە‌توانایە و چاوڕێی ئە‌وە‌ی لێدە‌كرێت كە‌ رۆڵی كاریگە‌ر ببینێت لە‌ جێبە‌جێ كردنی ئە‌و ئە‌ركە‌ی سە‌رشانی.

لە‌مە‌ڕاسیمە‌كە‌دا، وە‌زیری پلاندانان و سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و بە‌رپرس بە‌ش و ھۆبە‌كانی دە‌ستە‌ی ناوچە‌ كوردستانییە‌كانی دە‌رە‌وە‌ی ھە‌رێم ئامادەبوون.

ئەمە لەکاتێکدایە، ماوەیەکە لە رێگەی میدیا و راگەیاندنەکانیانەوە یەکێتی و پارتی شەڕێکی قوڵیان بەرامبەر یەکتر راگەیاندووە تا وا دەریبخەن ناکۆکن، بەڵام لە بەردەوامیدان لە وەرگرتنی پۆستەکان و پێشکەش نەکردن و دابین نەکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی هاوڵاتییان و دابین کردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان بۆ نەخۆشخانەکان و سەرەڕای بوونی پارەی تەواو موچە لاکتی خۆیدا دابەش ناکرێت و ئاڵوگۆڕی پۆست و پلەکان دەکەن هیچ گرفتێکیان نیە و ناکۆکنین لەسەر چارەسەر نەکردنی کێشەکان. لەلایەکی دیکەشەوە پەرلەمانیان پەکخستووە و رێگە نادەن بە ئەرکی خۆی لە چاودێریکردن و دەرکردنی یاساکان بەردەوامبێت.












گەلەری