راوێژكارێكی سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، "پابەند نابین بە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نەوت و غازی هەرێم، چونكە پێچەوانەی دەستورە". دەشڵێت، حكومەتی عێراق ناتوانێت بڕیارەكەی داگای فیدراڵی سەبارەت بە یاسای نەوت و غازی هەرێم جێبەجێبكات.
بێوار خنسی راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری وزە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، رەنگە وەزیری نەوتی فیدڕاڵی لە ژێر فشاردا لێدوان بدات.
دەشڵێت، "ئێمه تکامان لێکردوون دەر‌فه‌تێک بده‌ن هه‌ردوو
حکومه‌ت(حکومەتی عێراقی و حکومەتی هەرێم) بێن دابنیشن بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ کێشه‌ی
نه‌وت و کێشه‌ی پێشمه‌رگه و کێشه‌ی گومرگ و کێشه‌کانی نێوان به‌غداد و هه‌رێم
چاره‌سه‌ربکه‌ن له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یاسایی".
ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی عێراق هەست بەوە دەکات ناتوانێت بڕیارەکانی
دادگای فیدڕاڵی جێبەجێی بکات، ئەوانیش
ناتوانن پابه‌ند بین پێوه‌ی، چونکه مادده‌کانی ده‌ستوری نه‌وت و گازی عێراق ده‌ڵێن
ده‌بێت داڕشتنی سیاسه‌تی ستراتیژی نه‌وتی هه‌موو عێراق پێکه‌وه بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌کان
و له‌گه‌ڵ پارێزگاکان.
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراقی، رۆژی شەممەی رابردوو رایگەیاند، زیاتر لە ٧٥ رۆژ لە گفتوگۆ و دەستپێشخەریی
و هەوڵ و نەرمی نواندنی بەغداد لەگەڵ هەرێمی کوردستان، نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک.
لەبەرامبەردا، بێوار خنسی ئاماژەی بەوەدا، "هەر ئه‌و وه‌زیرە ئەو لێدوانەی
داوە پێشتر له‌ڕاگه‌یاندنێک بڵاویکردته‌وه و ده‌ڵێت " ئێمه پێمان خۆش بوو
له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دابنیشین و دانیشتین، بینیمان گرێبه‌سته‌کان نزیکه‌ی
٨٠% دروسته، وه رێژه‌یه‌کی که‌می ماوه و هه‌وڵده‌دەین، بەڵام ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌ست
پێده‌که‌ین متمانه نه‌ماوه له‌نێوان حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی فیدڕاڵ، ده‌بێت
ئێمه ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ربکه‌ین هه‌وڵبده‌ین سیاسه‌ت واز له ئابوری بهێنێت بۆئه‌وه‌ی
بتوانین ئیداره‌یه‌کی باش بۆ نه‌وت و گازی عێراق بکه‌ین".
دەشڵێت، ئەو لێدوانەی وەزیری نەوتی عێراق په‌یوه‌ندی به ره‌وشی سیاسی
عێراقی فیدڕاڵه‌وه هه‌یه، چه‌ند دۆخه‌که ئاڵۆزتر ده‌بێت، پێشبینی ده‌که‌ن ئه‌و لێدوانانه
دژوارتریشبێت.
لەبارەی فرۆشتنی غازی هەرێمەوە، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی
کوردستان بۆ کاروباری وزە ئەوەشی خستەڕوو، "دووه‌م وەزیری نەوتی عێراقی ده‌ڵێت
هه‌وڵده‌ده‌ین گاز له‌ده‌ره‌وه بکڕین، به‌ڵام هه‌رێم باسی غازی سروشتی ده‌کات که
بیفرۆشن بۆ ده‌ره‌وه ئێمه ئه‌و پرسیاره ده‌که‌ین چ به‌رپرسیارین له‌عێراق کە ساڵانه
زیاتر له ١٠ ملیار دۆلار گازی سروشتی له باشوری عێراق ده‌سوتێت و ناتوانێت
قازانجی لێ بکات؟ هەر ئه‌مڕۆ کە وه‌فدێکی عێراق چۆته ئێران له هەشت ملیار هه‌تا ٣٠
ملیار مه‌تر چوارگۆشه غاز ساڵانه له ئێران ده‌کڕێت به‌رامبه‌ر دوو هێنده ئه‌و
گازه ده‌سوتێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی سوودی لێ ببینرێت، ئه‌وە حکومه‌تی فیدڕاڵه بەرپرسیارە
ئێمە بەرپرسیار نین".
دەشڵێت، "ئه‌و غازه‌ی له ئێستا له‌به‌رده‌سته نزیکه‌ی ٥٠% ی به‌شی
هه‌رێمی کوردستان ده‌کات لە ٥٠% کەمیمان هەیە، هه‌وڵده‌درێت کاربکرێت بۆئه‌وه‌ی له‌قۆناغی
داهاتوودا ئەو که‌مییه‌ی هەیە پڕبکه‌ینه‌وه هێنده‌ی گازی زیاده‌ش هه‌بێت بۆ پیشه‌سازی
پترۆکیماویی هه‌تا بۆ پێداویستی شاره‌کانی عێراق بنێرین ئه‌وه‌شی له پێداویستی زیاده
بینێرینه ده‌ره‌وه واته بیرۆکه‌که له‌وه هاتووه".
بێوار خنسی باسی لەوەشکرد، به‌غداد نایه‌تە پێش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان
به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دایالۆگ و دانوستان، هەربۆیە ئەوان ناچنە ژێر فشارەکانی
حکومەتی فیدڕاڵییەوە، بەڵام ئاماده‌ن له‌گه‌ڵیان دابنیشن و ئه‌و کێشه‌یه چاره‌سه‌ر
بکه‌ن به چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یاسایی ئه‌گه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکی
هه‌رێمی کوردستانی پاراست ئەوا له‌گه‌ڵیان ده‌بن.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا
سەرجەم مامەڵە و گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێم بۆ فرۆشتنی نەوت پێچەوانی دەستورن و
نایاساین، رۆژی شەممەی رابردووش ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند،
زیاتر لە ٧٥ رۆژ لە گفتوگۆ و دەستپێشخەریی و هەوڵ و نەرمی نواندنی بەغداد لەگەڵ
هەرێمی کوردستان، نەگەیشتە هیچ ئەنجامێک. هەروەها، مەسرور بارزانی لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی وزە لە دوبەی رایگەیاند، هەرێمی کوردستان ئامادەیە غاز هەناردەی دەرەوە بکات و بۆ ئەو وڵاتانەی دابین بکات کە پێویستییان پێیەتی و حکومەتی فیدڕاڵێش ئەم هەنگاوەی حکومەتی هەرێمیش هاوشێوەی فرۆشتنی نەوت بە نایاسایی و نا دەستوری دادەنێت.