سەردێڕ:

بۆچی پوتین لە رۆژی سەرکەوتندا قاچەکانی داپۆشی بوون و لەرزین؟

AM:10:24:10/05/2022

16600 جار خوێندراوەتەوە

دەنگۆکان لەبارەی تێکچوونی باری تەندروستی سەرۆکی روسیاوە هەتا بێت زیاتر دەبێت بە تایبەت لە دوای دەرکەوتنییەوە لە رێورەسمی سەرکەوتندا کە تیایدا قاچەکانی بە بەتانییەکی ئەستور داپۆشیبوو و لەکاتی دیداریشیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری وڵاتەکەی بۆ ماوەی ١٢ خولەک قاچەکانی لەرزیون. لەبەرامبەردا بەرپرسانی روسیا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەنەوە.


میدیا جیهانییەکان باس لەوەوە دەکەن ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا باری تەندروستی نا جێگیرە و لە زاری پزیشکەکانەوە دەڵێن ئەو نیشانەنەی لە پوتیندا دەردەکەوێت رەنگە توشبوی نەخۆشی باركنسون بێت یان چارەسەری نەخۆشی شێربەنجە وەربگرێت.

ئاماژەیان بەوەشداوە، دوێنێ و لە کاتی رێوڕەسمی جەژنی سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر نازییەکاندا لە جەنگی دووەمی جیهانیدا، ڤلادیمیر پوتین قاچەکانی بە بەتانیەکی ئەستور داپۆشیوە، ئەمەش لە میدیا جیهانییەکاندا بووە جێگەی سەرنج.

بەشێک لە میدیاکان، دەرکەوتنی پوتین بەلاوازی وەسفدەکەن، چونکە ئەو تاکە سەرکردە بوو بە لاوازی دەرکەوت هەرچەندە زۆبەی ئامادەبووان تەمەنیان زۆر لە پوتین گەورەتر بوو و سەربازی جەنگی دووەمی جهیانی بوون.

باسیان لەوەشکردووە، لە رێوڕەسمەکەدا پوتین بە هیوای ئەوەی دەنگۆی نەخۆشبونی رەتبکاتەوە پیاسەیەکی بە گۆڕەپانی رێوڕەسمەکەدا کرد و سڵاوی لە سەربازان و وەزیر و سەرکردەکانی جەنگی دووەمی جیهانی کرد، بەڵام لەکاتی کۆتا دیداریدا لەگەڵ سێرگی شوینگۆ وەزیری بەرگری وڵاتەکەیدا ماوەی ١٢ خولەک قاچەکانی لەرزیون.

هاوکات ژمارەیەک لە پزیشکان و شارەزایان بە میدیا جیهانییەکانیان راگەیاندووە، ئەو لاوازبونەی لە جەستەی سەرۆکی روسیادا هەیە ئەگەری زۆری هیە بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەی غودەی دەرەکی بێت.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا بەوە ناسراوە خاوەنی جەستەیەکی بەهێزە و حەزی بە وەرزشەکانی تایکواندۆ و ئەسپسواری و زۆرانبازی هەیە.













گەلەری