AM:12:02:10/05/2022
5032 جار خوێندراوەتەوە
لە کاتێکدا بەشێکی فەرمانبەران و موچەخۆران بە بێ موچە جەژنیان بەڕێکرد، بەڵام حکومەتی هەرێم مینحە و نەسریەی وەزیرەکان و بریکار و ئەو کەسانەی زیادکردووە کە پلەی وەزیریان هەیە.
چاوگێکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیران بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، لە مانگی ڕابردووەوە مینحە و نەسریەی سەرجەم وەزیرەکان کە پێشتر ١٠ ملیۆن دینار مانگانە بووە زیادکراوە و هەندێکیان میحنەکانیان تا سەروو ٣٥ ملیۆن دیناری مانگانە زیادیکردووە.
چاوگەکە دەشڵێت، نزیکەی ١٠٠ کەس بە پلەی وەزیر و بریکار
وەزیر لە کابینەی نۆ موچە وەردەگرن، پاساوی زیادکردنی میحنە و نەسریەکانیشیان ئەوەبوو
موچەکەیان بەشیان ناکات، لە کاتێکدا هەر وەزیرێک نزیکەی هەشت ملیۆن دینار موچە و
١٠ پاسەوان و سێ ئۆتۆمبێل و دوو ڤێلای پێدراوە، سەرەڕای نەسریەی تایبەت کە لە ١٠
ملیۆن دینارەوە دەستی پێدەکرد و ئێستا زیادکراوە و بەمەش ئیمتیازی مانگانەی هەر یەکێکیان
لە ٤٠ ملیۆن دینار نزیک دەبێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدا بەشێکی موچەخۆرانی چوار وەزارەت
و بەشێکی خانەنشیان تائێستا موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتوە و جەژنیان بە بێ موچەیی
بەڕێکرد.