کچێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە ناو زانکۆی سلێمانی کە پیشەی کارمەندی کافتریای ناوەندی زانکۆ بووە کاتێک ویستوویەتی بچێتە سەر کارەکەی سەگ پەلاماری داوە.
سەگەکە گازی لە قۆڵی گرتووە و بەهۆیەوە ماسولکەکانی قۆڵی
زیانی پێگەیشتووە، بەڵام لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ژمارەیەکی زۆر سەگى بێلانە لە ناو زانکۆی سلێمانیدا
هەن و بوون بە مەترسی بۆ سەر خوێندکاران، تاوەکو ئێستاش لە زانکۆکە دوورنەخراونەتەوە.