سەردێڕ:

زیلینسکی: بەم زووانە دوو جەژن دەگێڕین

PM:11:19:09/05/2022

9720 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا لە جەژنی سەرکەوتن بەسەر نازییەکاندا رایگەیاند، بەم زووانە وڵاتەکەی دوو جەژن دەگێڕێت.


لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا لە ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بە بۆنەی جەژنی سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر نازییەکاندا ئاماژەی بەوەدا، بەم نزیکانە ئۆکرانیەکان لە جەژنی سەرکەوتن لە جەنگی جیهانی سێیەمدا خۆشی دەگێڕن.

باسی لەوەشکرد، ئۆکرانییەکان کوژراوەکانی جەنگی جیهانی دووەم لە بیرناکەن.

ئەمڕۆ ٩ی ئادار جەژنی سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەتە بەسەر نازیدا و ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا پەیامێکی پیرۆزبای ئاراستەی ئۆکرانییەکان کرد.

ماوە ٧٥ رۆژە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و سێرگی لاڤرۆڤ سەرۆک وەزیرانی روسیاش ئاماژەی بەوەدا هیرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا لە جەژنی سەرکەوتنیشدا بەردەوام دەبێت.













گەلەری