سەردێڕ:

سەنتەری چاودێری تەندروستی ئۆکرانیا: روسیا ١٦٥ باڵەخانەی تەندروستی لە ئۆکرانیا بۆردومانکردووە

PM:10:26:09/05/2022

1736 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا زیان و ژمارەی قوربانیانی کەرتی تەندروستی وڵاتەکەی بەهۆی هێرشی روسیاوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەهۆى ئەو هێرشانەوە ١٦ کارمەند گیانیان لەدەستداوە و ٤٠ تریش برینداربوون.


هاوکات بەپێی داتایەک کە سەنتەری چاودێری تەندروستی ئۆکرانیا کۆیکردووەتەوە، تیایدا هاتووە بەهۆی هێرشەکانی روسیاوە ١٦٥ باڵەخانەی تەندروستی ئۆکرانیا بە بۆردومانەکان ڕووخاون.

راشیگەیاندووە، ٣٣کارمەندی تەندروستی ئەو وڵاتە لەلایەن سوپای روسیاوە هێرشیان کراوەتە سەر.

ماوەی ٧٥ ڕۆژە روسیا هێرشی بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا دەستپێکردووە و بەهۆیەوە هەزاران کەس گیانیان لەدەستداوە و بە هەزارانی تریش برینداربوون.













گەلەری