راكردنی بەندكراوێك لە بەندیخانەیەكی ئەمریكا لەگەڵ ژنە ئەفسەرێكی ئێشكگری پاسەوانی بەندیخانەكە، سەرنجی میدیاكانی جیهانی راكێشا و دەنگدانەوەی زۆری لێكەوتەوە.
پۆلیسی ویلایەتی ئالابامای ئەمریكا چەند ڕۆژێكە دەستی بەگەڕان كردووە بەدوای بەندكراوێكی تەمەن ٣٨ ساڵ بەناوی كەیسی وایت، كە تاوانبارە بەكوشتن و لەلایەن ڤیكی وایت خانمە ئەفسەرێكی تەمەن 56 ساڵ، لە بەندیخانەی ناوچەی لۆدردێلی ویلایەتەکە رزگار كراوە و لە رۆژی ٢٩ی نیسانەوە بەیەكەوە رایانكردووە.
میدیاكانی ئەمریكا وێنەی بەندكراوەكە و ئەفسەرەكەیان بڵاوكردووەتەوە
و گومان دەكرێت بەندكراوەكە و ئەفسەرەكە پەیوەندییەكیان دروست كردبێت.
فەرماندەی پۆلیسی ناوچەكە بە میدیاکانى ئەمریکای راگەیاندووە
هەردوو كەسەكە بە ئۆتۆمبێلێك رایانكردووە و ئەفسەرەكە بە هاوكارەكانی وتووە بەندكراوەكە
دەبات بۆ دادگا، دوای ئەوەی رایانكردووە، لە دووری ناوچەكە، ئۆتۆمبێلەكەیان لە
پاركی مۆڵێكدا جێهێشتووە و ئۆتۆمبێلێكی فۆردیان كڕیوە و بەرەو شوێنێكی نادیار رۆیشتوون.
كەیسی لەلایەن دادگاوە بڕیاری بەندكردنی بۆ ماوەی ٧٥ ساڵ
بۆ دەرچووە لە بەرانبەر چەند تاوانێك كە لە ساڵی ٢٠١٥ ئەنجامی داون، پۆلیسیش دیارییەكی
بەبڕی ١٠ هەزار دۆلاری ئەمریكی راگەیاندووە بۆ هەر كەسێك زانیاری لەبارەی تاوانبارەكەوە
ئاشكرا بكات.