سەردێڕ:

لەبارەی نرخی کارەبای مۆلیدە و جیاوازییەکەی لە شارەکان روونکردنەوە دەدرێت

PM:09:23:09/05/2022

8556 جار خوێندراوەتەوە

لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا نرخی کارەبای مۆلیدە لە شارە جیاوازەکانی هەرێم راگەیاندرا و جیاوازی نرخەکە و زۆرییەکەی نیگەرانی هاوڵاتیانی لێکەوتەوە، لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێریش روونکردنەوە دەدات.


لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر رایگەیاندووە، جیاوازییەکە بۆ جیاوازی کاتی کارکردن دەگەڕێتەوە لە شارەکان.

روونکردنەوەکانیان بەم چەند خاڵە خستووەتەڕوو:

یەکەم: لەمانگى ڕابردوودا لەشارى سلێمانی (٢١) کاتژمێر کارەبای نیشتمانی هەبووە و مۆلیدەکان (٩٠)  کاتژمێر کارەبایان داوە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر کارەبا بەبڕى (٥٠٠٠) دیاریکراوە.

دووەم: لەشارى دهۆک ١٧ کاتژمێر و نیو تاوەکو ١٨ کاتژمێر کارەباى نیشتیمانى هەبووە و موەلیدەکان ١٩٥ کاتژمێر کارەبایان داوە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر ١١ هەزار و ٢٥٠ دینار دیاریکراوە.

سێیەم: لە شارى هەولێر کارەبای نیشتمانی ١٥ کاتژمێر و نیو تاوەکو ١٦ کاتژمێر کارەباى نیشتیمانى هەبووە و موەلیدەکان بە تێکرای ٢٤٥ کاتژمێر کارەبایان داوە، بۆیە نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان ١٠ هەزار دینار بۆ ١٢ هەزار و ٧٥٠ دینار دیاریکراوە، ئەوە جگە لەو گەڕەکانەی کە لەسەر داوای خۆیان هەر کات کارەبای نیشتمانی بڕابێت، مۆلیدەکانى گەڕەک کارەبای پێ داون، لای ئەوان موەلیدەکان ٢٧٥ کاتژمێر کارەبایان داوە و نرخی یەک ئەمپێریش ١٣ هەزار و ٧٥٠دینار دیاریکراوە.













گەلەری