PM:08:30:09/05/2022
12716 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ماددەکانی بەرهەمهێنانی تابلۆی ئۆتۆمبیل لە عێراق نییە، ناتوانن پێداویستی هاوڵاتیان پڕبکەنەوە.
تاریق ئیسماعیل ئەلروبەیعی بەڕێوەبەری هاتوچۆی گشتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، پڕۆژەی هاوتاکردنی تابلۆی ئۆتۆمبیل پڕۆژەیەکی گەورەیە و پێویستی بە چەند هێڵێکی بەرهەمهێنان هەیە هەتا بتوانن ژمارەی پێویست لە تابلۆ بەرهەمبهێنن و هاوڵاتیان تابلۆ لە وڵاتانی دراوسێ نەکڕن.
باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا دەیانەوێت چەند هێڵێكی تری
بەرهەمهێنانی تابلۆی ئوتۆمبیل لە بەغدا بکەنەوە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی هاوڵاتیان،
بەڵام ئەو ماددە سەرەکیان لە بەکارهێنانی تابلۆکاندا بەکاردێت لە عێراق بوونی نییە.
ئاشکراشیکرد، لەگەڵ کۆمپانیایەکی دروستکردنی تابلۆدا گرێبەستیان
ئەنجامداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی گرێبەستکردن لە عێراق ئاڵۆزە کارەکان بە سستی بەڕێوە
دەچن.