سەردێڕ:

ئەو کچەی لەلایەن باوەژنەکەیەوە سوتێنرا گیانیلەدەستدا

PM:07:47:09/05/2022

18640 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ءێن ئاڕ تی رایگەیاند، ئەو کچەی هەفتەی رابردوو لە هەولێر لەلایەن باوەژنەکەیەوە سوتێندرا ئەم ئێوارەیە گیانیلەدەستدا.


بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، رەیان ئەو کچەی هەفتەی رابردوو لەلایەن باوەژنەکەیەوە سوتێندرا ئەم ئێوارەیە گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەشی دوای توێکاری رادەستی خانەوادەکەی کراوەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا باوەژنەکەی رەیان لە زیندانە و خانەوادەی رەیانیش سورن لەسەر ئەوەی دەبێت باوەژنەکەی رەیان دادگای بکرێت و سزا بدرێت و دەشڵێن، لێی خۆشنابن.

ئەمەش دوای ئەوەدیت لە ٢٧ی مانگی رابردوو کچێک بە ناوی رەیان کە تەمەنی ١٧ ساڵە لە لایەن باوەژنەکەیەوە سوتێندرا. 

رزگار کۆچەر، هەولێر

ئـ.ک














گەلەری