سەردێڕ:

ئایا سوید دەبێتە ئەندام لە ناتۆ؟

PM:07:29:09/05/2022

5544 جار خوێندراوەتەوە

پارتی سۆشیال دیموکراتی فەرمانڕەوای سوید رایگەیاند، پارتەکەی لە ١٥ی مانگی ئایاردا بڕیار لەسەر چوونی وڵاتەکەی بۆ هاوپەیمانێتی ناتۆ یاخود بەردەوام بوون لە پەیڕەویکردنی سیاسەتە درێژخایەنەکەی خۆی بەبێ چوونە هیچ رێکخراوێک دەدات.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، تۆبیاس بۆدین سکرتێری پارتی سۆشیال دیموکراتی سوید کە ماوەی ١٠٠ ساڵە گەورەترین پارتی ئەو وڵاتەیە ئاماژەی بەوەداوە لە ١٥ی مانگ بڕیار لەسە چوونە ناو ناتۆ دەدەن.

باسی لەوەشکردووە، لەم هەفتەیەدا پارتی سۆشیال دیموکراتی سوید سێ کۆبوونەوەیان بۆ وەرگرتنی بۆچوونی ئەندامانی پارتەکە لەبارەی چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆوە ئەنجامداوە.

لەلایەکی دیکەوە پەرلەمانی سوید پێداچوونەوە بە سیاسەتی ئاسایشی وڵاتەکەدا دەکات و بڕیارە لە ١٣ی مانگی ئایاردا راپۆرتێک لەسەر ئەو پێداچوونەوەیە بڵاوبکاتەوە.

لەوبارەیەوە ماگدالینا ئاندەرسن سەرۆک وەزیرانی سوید رایگەیاند، "دەمەوێت راپۆرتی پەرلەمانم لەبەردەستدا بێت کاتێک بڕیار دەدەم."

ئەمەش لە کاتێکدایە، هێرشەکانی روسیا بۆ سر ئۆکرانیا بەردەوامە و ئەو وڵاتە وەستاندنی هێرشەکانی بەستووەتەوە بە پاشگەزبوونەوەی ئۆکرانیا لە چوونە ناو ناتۆ.

روسیاش رایگەیاندووە، ئەگەر سوید و فیلەندا داواکاری پێشکەش ناتۆ بکەن بۆ ئەوەی تێیدا ببن بە ئەندام دەبێت ئەو دوو وڵاتە روسیا بە دوژمی خۆیان بزانن.













گەلەری