سەردێڕ:

هاوپەیمانی رزگاریی نیشتیمانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتەوە روونکردنەوە دەدات

PM:06:40:09/05/2022

4120 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی رزگاریی نیشتیمانی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەریانەی خستوویانەتەڕوو لە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سەربەخۆکان بەردەوام دەبن.


لە راگەیاندراوەکەی هاوپەیمانی رزگاریی نیشتیمانیدا هاتووە، "هاوپەیمانی ڕزگاریی نیشتیمانی بەسەر سەرجەم ئەو هێزە سیاسییانەدا كراوەیە كە بڕوایان بە حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی هەیە."

ئەوەش هاتووە، "هاوپەیمانی ڕزگاریی نیشتیمانی لەسەر ئەوە كۆكە كە پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی هاوڵاتیان، ڕۆڵی خۆی لە دانانی یاساكان و چاودێریكردن بگێڕێت و لەهەمانكاتیشدا هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆكانی لەگەڵ سەربەخۆكان بەردەوام دەبێت."

ئەوەش لە کاتێکدایە، هاوپەیمانی رزگاریی نیشتیمانی لە هەریەکە لە فراکسیۆنی سەدر و پارتی و سوننەکان لە پەرلەمانی عێراق پێکدێت و باسیان لەوەکردووە، "لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانیدان."














گەلەری