پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی کوشتنی ژنێکی تەمەن ٣٣ ساڵ لە هەولێر؛ پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژراوە و رووداوەکە لەسەر دەمەقاڵێ بووە.
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، رووداوەکە لە گەڕەکی تەعجیلی نوێ بووە لە سنوری ناحیەی شەمامک، بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە، ژنێک بەناوی (بەهار زەکەریا فەتاح) تەمەن (٣٣) ساڵ، کوژراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا هاوسەرەکەی بەناوی (ا.
ظ. م.) دەستگیر کراوە کە لە ئاکامی ڕوودانی دەمەقاڵی لە نێوانیان لە سەر کێشەی خێزانی
لێیداوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێسادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە
بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و تۆمەتباری ناوبراو دەستبەسەرە
لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە.
لەو بارەیەشەوە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا تەرمی ژنەکە
لە پزیشکی دادە و نەدراوەتەوە بە خێزانەکەی.
رزگار کۆچەر، هەولێر
هـ.ئـ