سەردێڕ:

ڤیدیۆ: کچەشەڕکەرێکی ئۆکرانی لەناوەڕاستی بۆردوماندا گۆرانی بۆ وڵاتەکەی دەڵێت

PM:03:42:09/05/2022

3972 جار خوێندراوەتەوە

کچە گۆرانیبێژێکی ئۆکرانی کە پەیوەندی بە سوپای وڵاتەکەیەوە کردووە، لە گرتە ڤیدیۆییەکدا لە کاتی بۆردومانکردنیدا، گۆرانی بۆ وڵاتەکەی دەڵێت:


ماڵپەڕی دەیلی مەلی بەڕیتانی ڤیدیۆی کچە شەڕکەرە ئۆکرانییەکەی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، کچەکە ناوی کاترینایە و پێشتر گۆرانیبێژ بووە و دەرچووی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی بەشی گۆرانی رۆژئاوای وڵاتی ئۆکرانیایە، بەڵام لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی روسیا بۆسەر وڵاتەکەی پەیوەندی بە هێزی سوپای ئۆکرانیاوە کردووە.

ئەوەشی خستووەتە روو، کچە شەڕکەرەکە بە دایک و باوکی وتووە کە کۆرسێکی پزیشکی وەردەگرێت بۆ ئەوەی نەزان کە پەیوەندی بە جەنگەوە دەکات، بەڵام لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو ڤیدیۆی کچەکەیان بۆیان دەرکەوتووە کە گەیشتووەتە پێشەوەی بەرەکانی جەنگەوە.

باسی لەوەش کردووە، ئەو شوێنەی لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کاترینای تێدا دەردەکەوێت لەلایەن هێزە روسییەکانەوە گەمارۆدراوە و کاترینا گۆرانی باڵندەی ماریپۆڵ دەڵێت و باس لە دۆخی سەختی ئۆکرانییەکان دەکات.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی ٧٥ رۆژە هێرشەکانی روسیا بۆسەر وڵآتی ئۆکرانیا بەردەوامە و شاندی دانوستانکاری هەردوو وڵات چەندان کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە و نەگەیشتوونەتە ئەنجام و رووسیا وەستاندنی هێرشەکانی بەستووەتەوە بە پاشگەزبوونەوەی ئۆکرانیا لە بوون بە ئەندام لە ناتۆدا.
Her name is Kateryna. She joined the army last year after completing her music studies and, at the age of 21, she finds herself fighting for her life as a member of the heroic band of Ukrainian fighters making a desperate last stand in a besieged factory












گەلەری