سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە نوسراوی فەرمی داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە بەشە دەرمانی سلێمانی بنێرێت. دەشڵێت، "وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ ناردنی بەشە دەرمانی سلێمانی، بەڵام بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی ناڕوات لە بەغدا وەریان بگرێت".
ئەمڕۆ دووشەممە، سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی بەغدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بە نوسراوی فەرمی داوایان لە حکومەتی عێراق کردووە بەشە دەرمانی سلێمانی بنێرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی
تەندروستی عێراق رەزامەندی لەسەر
داواکەیان دەربڕیوە.
سروە عەبدولواحید ئەوەشی ئاشکرا کرد، هەتا ئێستا بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی
ئامادەنیە بچێتە بەغدا و لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق کۆبێتەوە بۆ ناردنی بەشە
دەرمانی پارێزگاکە و چارەسەرکردنی کێشەی کەمی دەرمان.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣ی ٤ی ٢٠٢٢ سامان لەتیف وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی
سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە ئەمڕۆوە بەهۆکاری گرفتی نەبوونی
دەرمان و کەرەستە و پێداویستییە پزیشکییەکان بەشێک لەناوەندە تەندروستییەکانی سەر
بەبەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سێمانی بەشێکی زۆر لە خزمەتگوزارییەکانیان رادەگرن.
ئاماژەی بەوەشدابوو، هەریەک
لە نەخۆشخانەکانی هیوا - منداڵبوون - د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵان - پسپۆڕییەکانی
دڵ - بانکی خوێن لەو نەخۆشخانانەن کە بەشێکی زۆری خزمەتگوزارییەکانیان رادەگرن.
دوا بەدوای ئەمەش، لە رێکەوتی ١٢ی ٤ی ٢٠٢٢ لە نووسراوێکدا کە واژۆی
سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراقی بەسەرەوەیە
هاتووە، داواکارییەکی ٣٤ خاڵییان ئاراستەی وەزیری تەندروستی عێراق کردووە بۆ دابینکردنی
دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ هەرێم و نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی.
بەپێی نووسراوەکە، وەزیری
تەندروتیش لە ٦ی نیساندا رەزامەندی لەسەر داواکارییەکە داوە.