PM:12:30:09/05/2022
8520 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەمڕۆ لە شاری کفری، فرۆشیارێکی سپلێت، دوای ئەوەی ژمارەیەکی نەناسراو پەیوەندی پێوە دەکەن بەمەبەستی کڕینی ژمارەیەک پارچەی سپلێت لە چەمچەماڵ، بە زەبری چەک ئەو کەلوپەلانەی پێی بووە و بڕی نۆ ملیۆن دیناری لێوەردەگرن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، فرۆشیارێکی سپلێت، دوای ئەوەی ژمارەیەکی نەناسراو پەیوەندی پێوە دەکەن بەمەبەستی کڕینی ژمارەیەک پارچەی سپلێت لە چەمچەماڵ بە زەبری چەک ئەو کەلوپەلانەی پێی بووە و بڕی نۆ ملیۆن دیناری لێدەسەنن.
بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕتی کەسە نەناسراوەکان سەرەتا پەیوەندی
دەکەن بە هاوڵاتییەکەوە بەناوی "ستار حەمید کاکەخان" کە پیشەی مامۆستایە
و سەرقاڵی کاری کڕین و فرۆشتنی سپلێتە و پێیان وتووە، دەیانەوێت بڕی ١٢٥ پارچە سپلێت
کە هی کۆمپانیایەکی نەوتە لە چەمچەماڵ، پێی بفرۆشن، ئەویش سێ کوڕ و شۆفێرێک دەنێرێت
تا بچن و پارچەکان بکڕن.
دەشڵێت، پاش ئەوەی لە نزیک چەمچەماڵ پەیوەندی بە ژمارە نەناسراوەکەوە
دەکەن و پێیان دەگوترێت بچنە ئەودیو بانی مەقانەوە، کە دەگەنە ئەوێ کەسە نەناسراوەکان
میلی کڵاشینکۆڤیان لێدێننەوە و ئەوەی پێیانە و بڕی نۆ ملیۆن دینار کە بۆ کڕینی سپلێتەکان
لەگەڵ خۆیان بردبوویان، لێیان دەسەنن.
محمد عەدنان- کفری