سەردێڕ:

لە کەلار هاوڵاتییەک کەوتووەتە ناو بیرێکەوە و هەوڵی رزگارکردنی دەدرێت

PM:12:04:09/05/2022

7308 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی بنكەی بەرگری شارستانی كەلار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ بیرهەڵکەنێک لە گەڕەكی ئەندازیارانی كەلار كەوتووەتە ناو بیرەوە. دەشڵێت، "لە ئێستادا هەوڵی رزگارکردنی دەدرێت".


ئەمڕۆ دووشەممە، ئیبراهیم محەمەد بەرپرسی بنكەی بەرگری شارستانی كەلار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ بیرهەڵکەنێک لە گەڕەكی ئەندازیارانی كەلار كەوتووەتە ناو بیرەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بیر هەڵكەنەکە لە ئێستادا توانای دەرچوونی نەماوە بۆیە تیمەكانمان سەرقاڵی ئەوەن لە بیرەكە دەریبهێنن و رزگاری بکەن.

گەرمیان حەمەی پور پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کەلار ئاماژەی بەوەدا، هاوڵاتییەکە لەدایک بووی ساڵی ١٩٨٨ و  چووەتە ناو بیرەکەوە و لە هۆش خۆی چووە. 

 

 

 

بڕیار جاف - کەلار 













گەلەری