سەردێڕ:

لە شارۆچکەیەکی هەرێم دەستڕێژی گوللـە لە پۆلیس کراو بریندار هەیە

AM:11:32:09/05/2022

43252 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە ئاسایشی گەرمیان بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، مریشک فرۆشێک تەقەی لە هێزەکانی پۆلیس کردووە و بەهۆیەوە پۆلیسێک بریندارە و تا ئێستا تەقە کەرەکە دەستگیر نەکراوە. پەیامنێری ئێن ئاڕ تی دەڵێت، "رووداوەکە لە شارۆچکەی کوڵەجۆ لە سنوری گەرمیان روویداوە".


ئەمڕۆ دووشەممە، چاوگێک لە ئاسایشی کەلار بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەو کەسەی تەقەی کردووە مریشک فرۆش بووە و قەبوڵی نەکردووە لیژنەی زیادەڕۆی بۆ پشکنینی دووکانەکەی و بابەتی مۆڵەت بچنە ناو دوکانەکەیەوە.

دەشڵێت، لە ئەنجامدا تەقەی کردووە و پۆلیسێک برینداربووە، بەڵام تەقەکەرەکە تا ئێستا دەستگیر نەکراوە. 

هەروەها، رزگار لەتیف جێگری بەڕێوەبەری نەخشخانەی فریاكەوتنی شەهد هەژار لە كەلار بە ئین ئاڕ تی راگەیاند،  پۆلیسەكە گوللـەیەک بەر باڵی كەوتووە و بەبرینداری هێنراوە بۆنەخۆشخانەكەیان.

بڕیار جاف پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، رووداوەکە لە شارۆچکەی کوڵەجۆ لە سنوری گەرمیان روویداوە. 

 













گەلەری