بەڕێوەبەرى گشتی سەرچاوەکانى ئاو لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم رایگەیاند، بەراورد بەساڵی رابردوو رێژە‌ی باران بارین و بەرهەمی ئاو لە هەرێمی کوردستان ٥٠٪ کەمی کردووە سەرەڕای کەمکردنی ئاوی ژێرزەوی. دەشڵێت، "لە پلاندایە دەرهێنانی ئاوی ژێرزەوی قەدەغەبکەن و حەوت بەنداو دروست بکەن".
ئەمڕۆ دووشەممە، کاروان سەباح حەمەساڵح، بەڕێوەبەرى گشتی سەرچاوەکانى ئاو لە وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم رایگەیاند، پشتبه‌ستن به داتاكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و ئه‌و داتایانه‌ی كه له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ هه‌یه، هه‌مووی كۆ كراونه‌ته‌وه و شیكاریان بۆ كراوە، ڕێژە‌یه‌كی گه‌وره‌ی بارانبارین له هه‌رێمی كوردستان كه ده‌گاته رێژە‌ی ٥٠% ئه‌م ساڵ كه‌می كردووه.
ئاماژەی بەوەشدا، زۆنی دووه‌م هه‌یه له نێوان رێژە‌ی
٥٠% تا رێژە‌ی ٢٠%، هاوكات زۆنی سێیه‌م كه بچووكترین زۆنه له هه‌رێمی كوردستان،
بارانبارین تیایدا كه‌مترین رێژە‌ی لێ تۆمار كراوه. بەمەش، به‌راورد به تێكڕای ساڵانی ڕابردوو ته‌نها له چوار شوێنی
هه‌رێمی كوردستان باشترین ڕێژە‌ی باران باریوه کە ئەوانیش بریتین لە هه‌ر دوو
ناوچه‌ی مه‌یدان و به‌مۆ له گه‌رمیان، كانی ماسی له دهۆك، رواندز و پیرمام له
هه‌ولێر، ماوه‌ت له سلێمانی، له‌م شوێنانه رێژە‌ی باران به‌راورد به رێژە‌ی ئاسایی
لە ٢٠% کەمی کوردووە ئه‌گه‌رنا رێژە‌ی بارانبارین له هەندێک شوێن لە ٢٠% به‌ره‌و
خواریش تۆمار كراوه.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دەبینین وه‌كو ده‌رئه‌نجامێك
بۆ پڕۆژە ئاودێرییه‌كان و گۆڕانی ئاو و هه‌وا، داتاكان مایه‌ی سه‌رسوڕمانن. ته‌نانه‌ت
هه‌ندێك جار له به‌رده‌م شیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان تووشی ئاسته‌نگ ده‌بین،
بۆ نموونه له‌م ساڵدا له شه‌ش مانگی بودجه‌ی ئاوی كه له مانگی ١٠ تا مانگی ٤
ـه، ئه‌و رێژە ئاوه نوێبووه‌وه‌ی كه هه‌مانه، نه‌گه‌یشتووه‌ته ٦ ملیار مه‌تر
سێجای ئاو، له كاتێكدا له ساڵانی ئاسایی ئه‌م رێژە‌یه له سه‌رووی ٢٠ ملیارەوە
بووه.
هەروەها، لەبارەی ئاوی رووباره‌كانیشەوە باسی لەوەکرد، رووباری
سیروان به راده‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه كه كه‌مكردنه‌كه‌ی ده‌گاته نزیكه‌ی ٧٠٠
ملیۆن سێجا خابوور كه‌متره له نیو ملیار، زێی گه‌وره له دوو ملیار و نیو زیاتره
له كاتێكدا ئه‌م زێیه شاده‌ماری ئاوی هه‌رێمی كوردستانه.
دەشڵێت، ئه‌مساڵ
نزیكه‌ی ٧٠%ـی ئاوی نوێبووه‌وه‌مان له هه‌رێمی كوردستان له ده‌ست داوه.
سەبارەت بە کەمبوونەوەى ئاوى ژێرزەوی کاروان سەباح حەمەساڵح، وتی، به‌هۆی كه‌مبارانییه‌وه
ئاوی ژێرزه‌ویش به‌رده‌وام له كه‌مبوونه‌وه و داكه‌وتندا بووه، له به‌رانبه‌ریشدا ئاوێكی زۆری ژێرزه‌ویش به‌رده‌وام
ده‌رهێنراوه، چونكه به چه‌ندان هۆكاری جیاواز بیر له هه‌رێمی كوردستان لێ ده‌درێت.
دەشڵێت، كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئاوی ژێرزه‌وی
یەکێکە لە پلانەکان، چونكه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ئاوی ژێرزه‌وی خودی ده‌رهێنانی
ئاوی ژێرزه‌وییه، به پێی هه‌موو داتاكانیش
ده‌ركه‌وتووه كه ئاستی ئاوی ژێرزه‌وی له هه‌رێمی كوردستان كه‌م بووته‌وه، به‌تایبه‌تیش
له ده‌وروبه‌ری هه‌ولێر.
هەروەها، لەبارەی دۆخی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستانەوە، بەڕێوەبەرى گشتیی سەرچاوەکانى ئاو لە وەزارەتى کشتوکاڵ و
سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێویستمان به داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تێكی نوێی
كشتوكاڵی هه‌یه، هه‌ندێك ناوچه له هه‌رێمی
كوردستان به‌هۆی گۆڕانی ئاو و هه‌واوه ناكرێت هه‌مان حیسابی ساڵانی حه‌فتاكان و
هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌می بۆ بكرێت، چونكه ئێستا واقیعێكی نوێ له ئاو و هه‌وا
دروست بووه. له رابردوودا ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێك باران مسۆگه‌ر بووه و ساڵێك نامسۆگه‌ر
بووه، به‌ڵام ئێستا به پێچه‌وانه‌وه‌یه ساڵێك باران مسۆگه‌رە و چه‌ند سالێك
نامسۆگه‌ره".
دەشڵێت، ئەوان
له راپۆرتی خۆیاندا ئاماژەیان بەوەداوە،
ئه‌و ناوچانه‌ی ئاو تێیدا به خه‌سار ده‌درێت، ئیتر ده‌بێت كۆتایی به دانچاندنی
گه‌نم له‌و ناوچانه بهێنرێت و لەبرى ئەوە جۆ یان هه‌ر به‌روبومێكی تر كه پێویستی
به ٢٠٠ ـ ٢٥٩ ملم بارانی ساڵانه هه‌بێت بچێنرێت، بۆیه له‌مه‌شدا پێویستیان به
دابه‌شكاری چاندنی به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كان هه‌یه،.
هاوکات، لەبارەی دۆخی گوندەکان و روونەدانی کۆچ بۆ نێو
شارەکان کاروان سەباح حەمەساڵح باسى لەوە کرد کە "له‌و ئامار و رووپێوییانه‌ی
كردوومانن و له‌و راپۆرته‌یشی كه پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵمان كردووه، به
داخه‌وه داتاكان باش نین و پێویستی به هۆشیاربوونه‌وه هه‌یه له ئاستی داموده‌زگه
حكومییه‌كان و له ئاستی كۆمه‌ڵگه و له ئاستی رێكخراوه‌كان"
ئەوەشی ئاشکرا کردووە، نیوەى گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان مەترسى کەمئاوییان
لەسەرە. هەربۆیە پێویستییان به گلدانه‌وه‌ی
ئاو و دروستكردنی به‌نداو هەیە، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش پێویسته پشتگیریی كۆمه‌ڵگه
و میدیا هه‌بێت، چونكه دۆخه‌كه باش نییە. هەربۆیە، بڕیارى دروستکردنى حەوت بەنداوى گەورە
دراوە و تا ئێستاش کار لەسەر ئەم پڕۆژانە
دەکرێت.
دەشڵێت، دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان به گوێره‌ی ڕووپێوییه‌كه‌ی
ئەوان نزیكه‌ی ٦٧٠ پۆند ده‌توانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكات، چه‌ند پۆندیان له هه‌ولێر،
قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان دروست كردووه و خزمه‌تێكی زۆری خه‌ڵكیان كردووه، بۆ نموونه
له سنوری گه‌رمیان به هۆی پۆنده‌وه خه‌ڵكێكی زۆر توانیویانه سوود له ئاوی
خواردنه‌وه و به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵات و كشتوكاڵ ببینن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،" هه‌ندێك پڕۆژە‌مان هه‌یه ده‌ستدرێژیان
كراوه‌ته سه‌ر، بۆ نموونه به گوێره‌ی
ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به ده‌ست ئێمه ده‌گات خه‌ڵكێك هه‌یه ئاو به نایاسایی ده‌فرۆشنه‌وه،
واته ئێمه بۆ خزمه‌تی ئاژە‌ڵداری و كشتوكاڵ و ئاوی خواردنه‌وه دروستمان کردوون،
كه‌چی خه‌ڵكێك هه‌یه به جۆرێكی تر سوودی لێ ده‌بینێت".