سەردێڕ:

ئەمڕۆ ٢٥٠ عومرەکار دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

AM:10:12:09/05/2022

1672 جار خوێندراوەتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ١٧٠ عومرەکاری پارێزگای دهۆک و ٨٩ عومرەکاری پارێزگای هەولێر لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە بگەنەوە هەرێمی کوردستان.


بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، ١٧٠ عەمرەکاری پارێزگای دهۆک و ٨٠ عومرەکاری پارێزگای هەولێر لە ڕێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە بگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان پاش ئەوەی بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەهۆی خراپی کەشوهەواوە لەوڵاتی سعودیە مانەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە تەنیا لە ماوەی مانگی رەمەزاندا، زیاد لە ١٢ هەزار و ٥٠٠ عومرەکار لە هەرێمی کوردستانەوە سەردانی سعودیەیان کردووە. عومرەکاران بەپێی گەشتەکانیان بەسەر هەردوو فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێردا دابەشکراون و تاکۆتایی ئەم هەفتەیە بڕیار وایە سەرجەم عومرەکاران بگەنەوە هەرێمی کوردستان.

کۆتایی هەفتەی رابردوو و سەرەتای ئەم هەفتەیە خۆڵبارێنێکی چڕ وڵاتی سعودیەو عێراقی گرتەوە بەو هۆیەوە گەشتی فڕۆکەخانەکان بۆ چەند رۆژێک راگیران.













گەلەری