سەردێڕ:

ژمارەی گیانلەدەستدانی تەقینەوەکەی ئوتێلی ساراتوگا لە کوبا بەرز بووەوە

AM:09:10:09/05/2022

3404 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستی کوبا رایگەیاند، ژمارەی ئەوکەسانەی بەهۆی تەقینەوەی ئوتێلەکەی هاڤانەوە گیانیانلەدەستدا بۆ ٣١ کەس بەرزبووەوە.


وەزارەتی تەندروسی کوبا راگەینراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ژمارەی ئەوکەسانەی بەهۆی تەقینەوەی ئۆتێلەکەی هاڤانە گیانیانلەدەستداوە بۆ ٣١ کەس بەرزبووەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تا ئێستا ٢٤ کەسی دیکە کە بەهۆی هەمان تەقینەوە بینداربوون لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن.

رۆژی شەممەی رابردوو، وەزارەتی گەشتوگوزاری کوبا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، لە ئەنجامی روودانی تەقینەوەیەک لە یەکێک لە ئوتێلەکانی شاری هاڤانەی پایتەختی کوبا ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیانلەدەستدا و برینداربوون.

ئوتێلی ساراتوگا لەساڵی ١٨٨٠ دروستکراوە و سەرتا وەک مارکیتێک بەکارهێنراوە، دواتر لە ساڵی ١٩٣٣ کراوە بەئوتێل و لەساڵی ٢٠٠٥یش جارێکی دیکە نۆژەنکراوەتەوە و کراوە بە یەکێک لەباشترین و سەرنجراکێشترین ئۆتێل لە هاڤانادا. بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا بۆ ماوەی دوو ساڵە ئوتێلەکە بەڕوی گەشتیاران و میوانەکاندا داخراوە و ئیدارەی ئوتێلەکەش سەرقاڵی نۆژەنکردنەوە و ئامادەکردنی بوون تا لە ١٠ی ٥ی ئەمساڵدا جارێکی دیکە بکرێتەوە.

دەسەڵاتدارانی ئەمنی و تەندروستی کوبا رایانگەیاند، لەئەنجامی دزەکردنی غازەوە تەقینەوەی ئوتێلەکە روویداوە.













گەلەری