سەردێڕ:

ئاگادارییەک بۆ ئەوانەی نیازی گەشتکردنیان ھەیە

PM:10:16:08/05/2022

12892 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگەیاند، پێویستـە گەشتیاران پێش ئەنجامدانی گەشتەکەیان و لە کـاتـی کڕینی بلیت زانیاری پێویست لەبارەی رێکارە تەندروستییەکانی تایبەت بەو وڵاتەی دەیانەوێت بۆی بڕۆن وەربگرن.


لە راگەیەندراوێکدا فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاماژەی بەودا، رێکارە تەندروستییەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ گەشتیاران لە ووڵاتێکەوە بۆ ووڵاتێکی تر جیاوازە، بـــۆیــە پێویستـە گەشتیاران پێش ئەنجامدانی گەشتەکەیان و لە کـاتـی کڕینی بلیت زانیاری پێویست وەربگرن.

باسی لەوەشکردووە، ھێڵە ئاسمانیەکان و کۆمپانیا و نوسینگەکانی فڕۆکەوانی بەرپرسیارن بە پێدانی زانیاری دروست و پێویستی پێشوەختە بە گەشتیاران، بە پێچەوانەوە فڕۆکەخانە بەرپرس نی یە لە ھەر گیرو گرفتێکی تایبەت بەو پرسە.

ئـ.کـ













گەلەری