سەرۆکی روسیا لە ساڵیادی تێکشکانی نازیەکان لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە پیرۆزبایی لە وڵاتەکانی دراوسێی و لە نێویشیاندا ئۆکرانیا کرد و وتی، "گەڕاندەوەی نازیەکان مایەی قبوڵکردن نیە."
لە راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی كرملیندا کە بە بۆنەی جه ژنی سەرکەوتن بەسەر نازیەکاندا بڵاوکراوەتەوە، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا به‌بۆنه‌ی ٧٧هه‌مین ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی نیشتمانپه‌روه‌ریی په‌یامی پیرۆزبایی بۆ سه‌ركرده‌ی هه‌ریه‌ک لە وڵاتانی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمینیا و بێلاڕووس و كازاخستان ناردووە.
ئاماژەی بەوەشداوە پوتین پەیامەکەی ئاڕاستەی
سەرۆکانی قیرغیزستان و مۆڵدۆڤا و تاجیكستان
و توركمانستان، وئۆزبهكستان و ئۆسیتیای
باشوور‌و هاوڵاتیانی كۆماری گه‌لی دۆنێتسك و كۆماری گه‌لی لوهانسكناردووە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاشکرا کراوە، پوتین
به‌جیا پیرۆزبایی له هاووڵاتییانی هه‌ریه‌ک له ئۆكراینا و جۆرجیاش كردووه.
پوتین باسی لەوەشکردووە، "ئه‌مڕۆ ئه‌ركی
هاوبه‌ش بریتییه له رێگرییكردن له دووباره ژیانه‌وه‌ی نازیزم كه بووه‌ته مایه‌ی
ئه‌و هه‌موو ئازاره بۆ مرۆڤه‌كان له وڵاته جۆراوجۆره‌كان. پێویسته راستییه‌كانی
سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ساڵانی جه‌نگ، به‌ها مه‌عنه‌وییه هاوبه‌شه‌كان،
دابونه‌ریتی برایه‌تی و دۆستایه‌تی، بپارێزرێن و به نه‌وه‌كانی داهاتوو بگه‌یه‌ندرێن".
هاوکات سه‌رۆكی رووسیا، له په‌یامێکدا بۆ
گه‌لی ئۆکرانیا و جه‌نگاوه‌رانی جه‌نگی نیشتمانپه‌روه‌ریی
جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی میراتگره ئایدۆلۆجییه‌كانی ئه‌وانه‌ی
كه جه‌نگی نیشتمانپه‌روه‌ریی گه‌وره‌دا شكستیان خواردووه، مایه‌ی قبوڵكردن نییه.
ئەمەش دوای ئەوەدێت زیاتر لە دوو مانگە هێرشەکانی روسیا
بۆ سەر ئۆکرانیا بەردەوامە و پێشتریش سێرگی لاڤرۆڤ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ئاماژەی
بەوەدا لە جەژنی سەرکەوتنی روسیا بەسەر نازیدا وڵاتەکەی بەردەامدەبێت لە هێرشەکانی
بۆ سەر ئۆکرانیا.
ئـ.کـ