سەردێڕ:

حکومەتی هەرێم وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقی دایەوە

PM:08:35:08/05/2022

38972 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "کۆتایی ئەم هەفتەیە بە فەرمی وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراق دەدەینەوە."


لە راگەیاندراوێکدا حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، حکومەتی عێراق پرۆپۆزەڵێکیان ئامادەکردووە و تایبەتە بە کێشەی نەوت.

حکومەتی هەرێم دەشڵێت، گفتوگۆکانیان لەسەر بنەمای دەستوور بەردەوام دەبێت."

 

سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند، دوای کۆبونەوەی شاندی حکومەتی هەرێم و لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ئەو وەزارەتە پرۆپۆزڵێکیان بۆ حکومەتی هەرێم ناردووە لە ئێستاشدا خوێندنەوە بۆ ئەو پرۆپۆزڵە دەکەین هەتا کۆتایی ئەم هەفتەیە وەڵامی فەرمیمان دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە چوارچێوەی دەستور کارکردن و گفتوگۆی حکومەتی هەرێم و ناوەند بەردەوامدەبێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی ١٥ی ٢ی ٢٠٢٢ دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا یاسای فرۆشتنی نەوت و غاز لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە نا دەستورییە و دەپێت حوکەمتی هەرێم پابەندی دەستوریبێت.

لە بەشێکی دیکەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی عێراقدا هاتبوو، وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی دەبێت بەوردی چاودێری گرێبەست و داهاتی فرۆشتنی نەوت و غازی هەرێم بکات و لەبەرامبەردا هەرێم پابەند دەکرێت بە سەرجەم بڕیارەکانەوە.

ئـ.کـ

هـ.ئـ

 













گەلەری