ئاماژەی بەوەشدا چەکدارەکان ٤٨ هاوڵاتیان کوشتووە و زۆری تریش بریندارن.
ئامینو سولەیمان، باسی لەوەش کرد کە لە ھێرشەکاندا
ئاگر لە ئۆتۆمبیلی پۆلیس بەردراوە و ژمارەیەکی زۆری خانوو سوتێنراوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ناوچەکە بووەتە شوێنی پێکدادان
لە نێوان فولانییەکان کە ماوەی پێنج ساڵە سەرقاڵی ئاژەڵدارین و چەند هۆزێکی دیکە کە
بە جوتیارییەوە سەرقاڵن.
دوایینی ئەم پێکدادانە لە ١٧ی کانوونی دووەم
روویدا کاتێک چەند کەسێکی چەکدار ھێرشیان کردبوویە سەر ویلایەتی زامفارا و لە ئەنجامدا
٥٠ کەسیان کوشتبوو.
سەرۆکی وڵاتەکە محەمەد بوخاری، دوای ھێرشەکە ھێزی سەربازیی
بۆ پشتوانیی ناوچەکە نارد و "ناوچەی دژە فڕین"ی لە زامفارا و ویلایەتەکانی
دەوروبەری راگەیاند، هاوکات کارکردنی لە کانی کانزاکانیش قەدەغەکرد.
ئـ.کـ