پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ رایگەیاند، "ئەگەر تاوانباری کوشتنەکەی چەمچەماڵ سزا نەدرێت خەڵکی کوردستان و کەسوکاری ئەم قوربانیانە قبوڵی ناکەن خۆیان وەڵامدانەوەیان دەبێت." دەشڵێت، "ئەو تاوانبارە لە رابردوودا لەلایەن چەند بەرپرسێکەوە داڵدە دراوە."
مۆفەق حسێن ئەندامی پەرلەمانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بەشداری گردبوونەوەی کەسوکاری ئەو چوارکەسەی کرد کە لە چەمچەماڵ کوژران.
مۆفەق حسێن باسی لەوەکرد، ئەمە تەنها کەیس نییە و لە کوردستان
چەندان کەیسی جیاواز هەن
قوربانیەکانی داوای بە سزا گەیشتنی تاوانبارەکان دەکەن بەڵام لەلایەن بەرپرسە حزبییەکانەوە داڵدە دراون.
مۆفەق حسێن دەشڵێت، "پارتی و یەکێتی بە پشتگیریکردن لە تاوانباران تەنانەت ڕێز لە یاساکانی خۆشیان ناگرن و پاڵپشتیان دەکەن و پارە
و چەکیان پێدەدەن."
ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە
قەزای چەمچەماڵ خانەوادەیەک لە لایەن زاواکەیانەوە دەستڕێژی گوللـەیان لێکرا و مەریوان
ئەحمەد حوسەین کە برای سێ کوژراوەکە و مامی کوژراوەکەی دیکەیە لە لێدوانێکدا بۆ ئێن
ئاڕ تی رایگەیاند، "زاواکەمان
بەرپرسێکی حزبی لە پشتە و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانە، پێشتر کەیسی دادگای لەسەر بووە
و تۆمەتبارە بەتاوانی کوشتن، بەڵام داڵدە دراوە."