سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لەکاتی پێچکردنەوەیدا خۆی پێدا دەکێشن و هاتوچۆی هەولێریش دەڵێت خەتای خۆی بووە

PM:05:55:08/05/2022

8376 جار خوێندراوەتەوە

فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە ئۆتۆمبێلێک لەکاتی پێچکردنەوەیدا خۆی پێدادەکێشن، فازڵ حاجی دەڵێت، "تەنها داگیرساندنی هێما بەس نییە و ئەو کاتە خەتای ئەو شۆفێرە خۆیەتی."


وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر نووسیویەتی، "بەتەنها داگیرساندنی ئاماژە لەکاتی پێچکردنەوە، ئەستۆ پاکیت دەرناخات، بەڵکو دەبێت لەوەش دڵنیا بیتەوە کە پێچکردنەوەکەت بێکێشەیە بۆ شوفێرانی تر."

ئاماژەی بەوەشكردووە، "دەبێت دڵنیا بیت ئەو شەقامەی کەپێچیش دەکەیتەوە بۆناوی چۆڵە و دەتوانیت بڕۆیت بەبێ کێشە، ئەگەر ئەوە نەکرێت و ڕووداوێک بکەوێتەوە، ئەوەی پێچدەکاتەوە لایەنی خەتابارە."

هـ.ئـ













گەلەری