سەردێڕ:

کەشناسی: لەم ناوچانە باراندەبارێت

PM:02:08:08/05/2022

2912 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و دواتر بۆ نیمچە هەوردەگۆڕێت و ئەگەرى بارینى باران لە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و دواتر بۆ نیمچە هەوردەگۆڕێت.

ئاماژەی بەوەشداوە،لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێ کات ئاسمان بۆ هەورى تەواو دەگۆڕێت لەگەڵ ئەگەرى بارینى بارانلە سەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.

دەشڵێت، سبەینێ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ ئەگەرى باران بارینى هەیە.

هەروەها، دەستەی کەشناسی و چاودێریکردنی بومەلەرزەی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، سبەینێ دووشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، رۆژی سێشەممە، ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و کەمێک تۆز دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، رۆژی چوارشەممە، ئاسمانی هەرێم نیمچەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.













گەلەری