بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، نرخی یه‌ك ئەمپێڕ كاره‌بای مۆ‌لیده لە مانگی رابردو "نیسان" دا له نێوان چوار هه‌زار دینار بۆ پێنج هه‌زار دینار ده‌بێت.
ئەمڕۆ یەکشه‌ممه، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، نرخی یه‌ك ئەمپێڕ كاره‌بای مۆ‌لیده لە مانگی رابردو "نیسان" دا له نێوان چوار هه‌زار دینار بۆ پێنج هه‌زار دینار ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، لیژنەی سه‌رپه‌رشتیارى مۆ‌لیده ئەھلییەکانی
سلێمانی بۆ هه‌ژماركردنی نرخی كاره‌بای مۆلیدە ئه‌هلییه‌كان كۆبوونه‌وه و به‌گوێره‌ى
نرخى گازۆیل و كاتژمێره‌كانى كاركردن نرخى ئه‌مپێرێك كاره‌باى مۆلیده‌ى ئه‌هلى بۆ
مانگی رابردوو "نیسان" دیاریکرد.
دەشڵێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی مۆلیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك
بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای مۆ‌لیده جیاواز ده‌بێت.
لەبارەی به‌رنامەى كاركردنى مۆ‌لیده‌کانیشەوە لە
راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبادا هاتووە، به‌یانیان له کاتژمێر ٧ی به‌یانى تا کاتژمێر ٨ی به‌یانى
كارده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها لەکاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ تا کاتژمێر ١ی شه‌و هه‌ركاتێك كاره‌بای
نیشتیمانی كوژایه‌وه، پێویسته مۆلیده‌كان كاره‌با دابین بۆ هاوڵاتییان بكه‌ن.