سەردێڕ:

خوێندنی باڵا لەبارەی یەکسانکردنی بڕوانامەکانەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

PM:12:12:08/05/2022

6040 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، دەست دەکەن بە پەیڕەوکردنی سیستمی ئەلیکترۆنیی یەکسانکردنی بڕوانامەکان. دەشڵێت، "چی دیکە بۆ یەکسانکردنی بڕوانامەکانیان هاوڵاتییان پێویست ناکات سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بکەن".


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دەست دەکەن بە پەیڕەوکردنی سیستمی ئەلیکترۆنیی یەکسانکردنی بڕوانامەکان، کە بەهۆى ئەو سیستەمەوە هاوڵاتیان بەبێ ئەوەى پێویست بکات بچنە وەزارەت مامەڵەکەیان بۆ جێبەجێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، هاوڵاتییان لەهەر جێگایەک بن لەماڵەکەى خۆیان و لە رێگەى کۆمپیوتەرەکەیان یان مۆبایلە زیرەکەکانیان دەتوانن تەواوى دیکۆمێنتەکانیان بەشێوازى ئۆنلاین پێشکەش بکەن و مامەڵەى یەکسانکردنیان بۆ پڕۆسێس بکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە ساڵى ٢٠١٧وە سیستمى ئەلیکترۆنى یەکسانکردنى بڕوانامەکان کارپێدەکات، لەهەمان کاتدا ئەندامانى لیژنەى یەکسانکردنى بڕوانەمەکانیش لەهەرجێگایەک بن لە رێگەى کۆمپیوتەر و مۆبایلە زیرەکەکانیان دەتوانن پڕۆسەى یەکسانکردنى بڕوانامەکان بەڕێبکەن .

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بەهۆى گەشەکردنى سێکتەرى خوێندنى باڵا و کرانەوەى هەرێمى کوردستان بەڕوى وڵاتانى جیهان، ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتیان روو لە زانکۆ پێشکەوتووەکانى دنیا دەکەن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەى باڵا، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکى زۆرى بیانى خاوەن بڕوانامەى باڵا روو لە هەرێمى کوردستان دەکەن و لە بوارە جیاوازەکان کاردەکەن.













گەلەری