جێگری پارێزگاری تاران رایگەیاند، بەهۆی نالەباری دۆخی کەش و هەواوە دەوامی سەرجەم باخچە و قوتابخانە سەرەتاییەکان و قوتابخانەی خاوەن پێداویستی تایبەتەکان لە تاران هەڵپەسێردران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، عابد مەلەکی جێگری پارێزگاری تاران بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئێرنای راگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە کەشوهەوا و ژینگەی شاری تاران لە دۆخێکی ناتەندروستدایە بەتایبەت بۆ کەسانی هەستیار.
ئاماژەی بەوەشدا،هەر بەم هۆیەشەوە بڕیار دراوە سەرجەم باخچە و قوتابخانە سەرەتاییەکان و
قوتابخانەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە ٧ی ئەم مانگەوە هەڵپەسێردراون.
هەروەها، عابد مەلەکی کەسانی بەتەمەنیشی ئاگادارکردەوە کە نەخۆشی دڵ و
سییەکانیان هەیە لە ماڵەکانی خۆیان بمێننەوە و نەیەنە درەوە.
دەشڵێت، هەموو جۆرە چالاکییەکی وەرزشی بۆ قوتابیانی خوێندنگە
ئامادەییەکان لە ناوچەی کراوەدا، قەدەغە کراوە.