سەردێڕ:

توێژینەوەیەكى ئەمریکى سودێکی تری رۆژووی ئاشکراکرد

AM:09:58:08/08/2021

11036 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکى ئەمریکى ئاشکراى کرد، ڕۆژوو گرتن نیشانەکانی تووشبوون بە بەکتریا کەمدەکاتەوە.


توێژینەوەکە کە لە گۆڤاری پلۆس پاثۆجینس بڵاوکراوەتەوە و لەسەر مشك تاقیکراوەتەوە ئەوەی خستوەتەڕوو، کاتێک مرۆڤ یان ئاژەڵ تووشی نەخۆشی دەبێت، زۆر جار ئارەزووی بۆ خواردن لەدەستدەدات لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مشتومڕ هەیە لەسەر ئەوەی کە ئایا ڕۆژووگرتن خانەخوێ دەپارێزێت لە تووشبوون یاخود هەلی توشبوونی زیاتر دەکات.

بەگوێرەى توێژینەوەکە، ڕۆژوو گرتن نیشانەکانی تووشبوون بە بەکتریا کەمدەکاتەوە لەوانەش نەهێشتنی هەموو زیانەکانی شانەی ڕیخۆڵە و کەمبوونەوەی ژمارەکانی میکڕۆبەکان بەبەراورد بە ئەوانەی کە بەرۆژوونین.

ئەوەش رونکراوەتەوە، زانیاریەکان وا نیشان دەدەن کە ڕۆژووی چارەسەریی یان سنووردارکردنی کالۆری توانای کەمکردنەوەی نەخۆشیە گوازراوە و نەگوازراوەکانی کۆئەندامی هەرسی بەگشتی هەیە.

ئاماژە بەوەش کراوە، کاتێک خۆراک سنووردار دەبێت، رێگری لە میکرۆبەکان دەکات وزە بەدەستبهێنن و پەلاماری خانەخوێ بدەن.

هاوکات توێژینەوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونى ترى لەبارەى کاریگەری رۆژوو لەسەر نەخۆشییە گوازراوەکان بەپێویست زانیوە.

زۆربەی پزیشکان ئاماژە بەوە دەدەن کە رۆژووگرتن کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر لەش و دەروونی مرۆڤ هەیە و، مرۆڤ دەتوانێت بە رۆژووگرتن خۆی لە زیادبوونی چەوری و شەکری زیادەی لەش بگرێت کە دوو هۆکاری سەرەکیی نەخۆشییەکانی مرۆڤن.













گەلەری