راستگۆ ئیسماعیل حەمەد ئەو گەنجەی لە رووداوە هاتوچۆکەی رێگەی سەروچاوە – حاجیاوا سێ رۆژ پێش ئێستا بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ئەمشەو گیانیلەدەستدا.
رۆژی چواری ئەم مانگە و سێهەم
رۆژی جەژن، روداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان لە شارۆچکەی سەروچاوە لە ئەنجامی تیژڕەوی
روویدا کە تێیدا ئۆتۆمبێلێک کە شۆفێر و سەرنشینێکی هەڵگرتبوو لە دوو پیادەی دا کە
لەسەر قەراغی شەقامێک دانیشتبوون و دواتریش خۆی وەرگەڕا و شۆفێر و سەرنشین و دوو پیادەشەکەش
بریندار بوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی
باخان عەلی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، دوێنێ ئازاد مەجید کە یەکێک بووە لەو گەنجانەی ئۆتۆمبێلەکە
لێی داوە بریندار بووە، گیانیلەدەستداوە و راستگۆ ئیسماعیلیش کە برینداری دووەمی
رووداوەکەبوو ئەمشەو گیانی لەدەستدا.
ئەمەش لە کاتێکدایە،
رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیانلەدەستدان و برینداربوون
دادەنرێن لە هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆش دەڵێت، "تیژڕەوی و پابەند
نەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە هۆکاری سەرەکی رووداوەکانن."