PM:11:19:07/05/2022
18804 جار خوێندراوەتەوە
دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکەن ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە ناوچەکانی وڵاتی گرتووەتەوە، تا رۆژی دووشەممەی داھاتوو بەردەوام بێت.
دەستەی گشتیی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، سەرەتای خۆڵبارینەکەی ئەمجارە لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق دەستی پێ کردووە کە ئێستا پارێزگاکانی دیکەی گرتووەتەوە و دەشڵێت، "شەپۆلەکە تا رۆژی دووشەمە بەردەوامدەبێت."
لای خۆشیەوە، ئاسۆ کەمال بەڕێوبەری
کەشناسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، خۆڵبارین
لە سبەینێشدا بەردەوام دەبێت، بەڵام کاریگەرییەکەی لاوازتر دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە خۆڵبارین بەچڕی ناوچەکانی باکور،
باشور، رۆژئاوا و رۆژھەڵاتی عێراقی گرتووەتەوە. دوێنێ ھەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی
کەرکوک ئاشکرای کرد، بەھۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە پارێزگاکەی گرتووەتەوە، زیاتر
لە ٦٠ کەس بەھۆی هەناسە توندییەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان.