سەردێڕ:

ئەو رێگە چارانە چین بۆ ئەوەی وات لێبکات زیاتر ئاو بخۆیتەوە؟

PM:07:28:07/05/2022

4848 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن لە ئەمریکا رایگەیاند، هەندێک رێگا هەیە واتلیدەکەن زیات ئاو بخۆیتەوە.


ھەڤین کمال شا محەمەد ئەندامی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ ئازار شکاندن ئاشکرایکردووە، لەبەر ئەوەی ئاو پێکھاتەیەکی گرنگە و لەشی مرۆڤ ٧٠٪ ی لە ئاو پێکدێت کە یارمەتی سوڕی خوێن دەدات و پاشەڕۆی لەش دەکاتە دەرەوە و قەبزی ناھێڵێت.

باسی لەوەشکردووە، خواردنەوەی ئاو پێش نان خواردن دەبێتە ھۆی ئەوەی کەمتر نان بخۆیت بۆ یەکێک بیەوێت کێش دابەزێنێت جگە لەوە وشکبوونەوەی خانەکانی لەشی مرۆڤ نەخواردنەوەی ئاو کاریگەری زۆر خراپی ھەیە لەسەر لەشی مرۆڤ وھەندێ جار دەبێتە ھۆی سەرئێشەو ئازاری ھەموو جەستە.

ئاماژەی بەوەشداوە، کەم خواردنەوەی ئاو کاریگەریەکی خراپی ھەیە لەسەر وشکبوونەوەی دیسکی بڕبڕەکانی پشت و کەمی لینجی جومگەکان ،جگە لەکاریگەریەکانی تری ئاو و دەتوانیت بە چەند رێگاچارەیەک وابکەیت زیاتر ئاو بخۆیتەوە:

١- ھەوڵبدە تام زیاد کەیت بۆ ئەو ئاوەی دەیخۆیتەوە ، وەکو زیادکردنی دوو سێ قەترە ئاوی پرتەقاڵ یاخود لیمۆ ، یاخوود ھەندێک گژووگیا بۆ ئاوەکە بۆ ئەوەی تامێکی بۆ زیاد کات پێت بخورێتەوە.

٢- ئەنجامدانی ھەندێ وەرزش کە ھەستی تینویەتی زیاد دەکات و وات لێدەکات ئاو زیاتر بخۆیتەوە بەشێوەیەکی سروشتی ، وەکو رۆشتنی خێرا یاخودراکردن.

٣- خواردنی سوپ و شۆربا کە رێژەیەکی زۆر ئاوی تیادایە، بەڵام ئەبێت دوورکەوینەوە لەو جۆرانەی کە خوێی زۆری تێادایە چونکە کالۆری زۆریان تیادایە .

٤- ئەتوانیت لە رێگای زیادکردنی خواردنی ئەو میوانەی کە ئاویان زۆرە وەکو شووتی، پرتەقاڵ، کاڵەک، ھەروەھا خواردنی ئەو سەوزانەی ئاویان زۆرە ، وەکو خەیار ، تەماتە ، کاھوو.

٥- ئەنجامدانی ھەندێک رێگا بۆ بیرھێنانەوەی کاتی ئاوخواردن وەکو ھەندێک بەرنامەی سوودبەخش لە مۆبایلەکەتدا کە بیرت ئەخاتەوە کاتی ئاوخواردن .

٦- بەکارھێنانی کوپی رەنگاوڕەنگ و سەرنجڕاکێش بۆ ئاو خواردنەوە ، بۆ ھاندانی ئاو خواردنەوە.

٧- خواردنەوەی ئەو خواردنەوانەی ڕێگری دەکەن لە ووشکبوونەوەی خانەکانی لەش وەکو شیر ، شەربەتی فرێش ، چای بێ کافایین.

لەبارەی باشترین کات بۆ ئاو خواردنەوە ئەو دکتۆرە ئاشکرای کردووە کاتەکانی دوای ھەستان لە خەو، نیو کاتژمێر پێش نانخواردن، پێش وەرزش و دوای وەرزش، کاتی برسیەتی نێوان ژەمەکان و لە کاتی بێھێزی و نەخۆشی و ھەموو ئازارێک بە گشتی و سەرئێشە بە تایبەتی باشترین کاتن بۆ ئاوخواردنەوە.

لە کۆتایشدا دکتۆرەکە، وتی "ئەم بابەتە گشتی یە ، زۆربەی نەخۆشەکانم کە ڕێنماییان ئەکەم بۆ زیاکردنی ئاو خواردنەوە ئەو کێشەیەیان ھەیە کە پێیان ناخورێتەوە یاخود لەبیریان دەچێت بیخۆنەوە.













گەلەری