سەردێڕ:

نرخی دۆلار لە کاتی داخستنی بازاڕدا بوو بە چەند؟

PM:05:30:07/05/2022

11728 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕی دراوەکاندا ١٠٠ دۆلای ئەمریکی بەرامبەر بە ١٤٧ هەزار و ٨٠٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ نرخی دۆلار ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە و بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.


هاوکات، نرخی ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و ٨٤٣ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەمەش ١٢ هەزار تمەن بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ دابەزیووە.

نرخی لیرەی تورکیش، ھەزار و ٤٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٨ هەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٨٤ھەزار دینارە و بەمەش نرخی پاوەن چوار هەزار دینار دابەزیووە.

ساڵی ٢٠٢٠، حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی گۆڕانکارییان کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوویان لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.













گەلەری