سەردێڕ:

کۆتا هەوڵی ئەوروپا بۆ نێوەندگیری ئەمریکا و ئێران

PM:05:05:07/05/2022

1968 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا بۆ رزگارکردنی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا و شکاندنی ئەو چەقبەستووییە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەیە کۆتا هەوڵی خۆی دەخاتە گەڕ.


جۆزیف بۆریڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی فاینانشەڵ تایمز وتویەتی، دوای ساڵێک لە هەوڵەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و ئەمریکا، یەکێتییەکە دەیەوێت بگاتە چارەسەرێکی نێوەند لەنێوان هەردوو لایەندا.

هەر لەو بارەیەشەوە، نێد پڕایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی، "دڵنیانین لە گەڕانەوەی وڵاتەکەی بۆ ناو ئەو رێککەوتنەوە و ئەمریکا ئامادەیە بۆ هەر ئەگەرێکی رێککەوتن یان رێکنەکەوتن."

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێککەوتنی ڤییەنای تایبەت بە کۆنترۆڵکرنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە نێوان ئەو وڵاتە و ئەمریکادا لە دۆخێکی چەقبەستوییدایە و ئێران پێشتر رایگەیاند، بە نێوەندگیری ئەوروپا بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەمریکادا.













گەلەری