سەردێڕ:

کۆمسیۆن وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردنی ئاشکرا کرد

PM:02:38:07/05/2022

8988 جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق رایگەیاند، پارەی کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن گەیشتووەتە پارێزگای دهۆک، دوای تەواوبوونی رێکارەکان لە رۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ئایار دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.


خالید عه‌باس، به‌رپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنی عێراق راگەیاند: پارەی کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردن گەیشتووەتە پارێزگای دهۆک، دوای تەواوبوونی رێکارەکان لە رۆژانی ٢٢ و ٢٣ی ئایار دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، پارەکە بۆ هەولێر و سلێمانیش نێردراوە.

ئەو كارمەندانەی بۆ رۆژی هەڵبژاردنی ١٠ی ١٠ی ٢٠٢١ لەگەڵ كۆمیسیۆن كاریان كردووە، بەشێكیان ئەوانە بوون كە فەرمانبەری حكومەتن و بەشێكیشیان كارمەندی حكومەت نین و لە هیچ شوێنێك دانەمەزراون.

ئەو كارمەندانەی، كە فەرمانبەری حكومەت نەبوون، ٢٥٠ هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەشی فەرمانبەری حكومەتن بڕی ١٥٠ هەزار دینار وەردەگرن.

ئەمە لەکاتێکدایە، تا ئێستا پارەی کارمەندانی کۆمسیۆنی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق دابەش کراوە، بەڵام هێشتا لە هەرێم هیچ بڕە پارەیەک دابەش نەکراوە.













گەلەری