ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێر لەبازاڕەکانی جیهاندا یەک ئۆنسە بە هەزار و ٨٨٣ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ هەشت دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی یەک گرام زێڕیش بە ٦٠ دۆلار و ٥٧سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و نرخی یەک کیۆگرامیش بە ٦٠ هەزار و ٥٦٧ دۆلارە. بەمەش نرخی زێر بەرزبوونەوەی بە خۆییەوە بینیوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم پێنج هەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەم جۆرە مامەڵەی
پێوەدەکرێت:
نرخی یەک مسقاڵ زێری عەیارە ١٨ بە ٣٣٥ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زیری عەیارە ٢١ بە ٣٩٠ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٤٥ هەزار دینارە.