سەردێڕ:

سەرۆکی ئۆکرانیا چوار مەرجی نوێی بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ روسیا ئاشکرا کرد

AM:11:38:07/05/2022

3420 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، چوار مەرجی بۆ دانوستانی ئاشتیانە لەگەڵ روسیا دا هەیە کە بریتین لە بەدەست هێنانی ئەندامییەتی لە یەکێتی ئەوروپا و گەڕاندنەوەی روسیا بۆ سنورەکانی پێش جەنگ و لێپێچینەوە لە روسیا و گەڕاندنەوەی پەنابەرە ئۆکرانییەکان.


بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی واشینتۆن پۆست، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا، چوار مەرجی بۆ دانوستانی ئاشتیانە لەگەڵ روسیا دیاریکردووە.

ڤۆڵۆدیمیر زیلینسکی، داوای گەڕانەوەی سنورەکانی ئۆکرانیا دەکات بۆ دۆخی پێش داگیرکارییەکانی روسیا و گەڕاندنەوەی پێنج ملیۆن ئاوارەی ئۆکرانی بۆ وڵاتەکەیان.

هەروەها، داوا دەکات وڵاتەکەی ببێتە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا و لێپێچینەوە لە سەرکردە سەربازییەکانی رووسیا بکرێت.

سەرۆکی ئۆکرانیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە جێبەجێکردنی ئەم مەرجانە ئۆکرانیا ئامادەیە چەک دابنێت و گفتوگۆی ئاشتیانە لەگەڵ روسیا دەستپێبکات.

دەشڵێت، ''من لالەیەن خەڵکی ئۆکرانیاوە وەک سەرۆکی تەواوی ئۆکرانیا هەڵبژێردراوم نەوەک سەرۆکی ئۆکرانیای بچوک، ئەمە خاڵێکی زۆر گرنگە بۆ من''.

ڤۆڵۆدیمیر ئەوەشی ئاشکرا کردووە، شاری ماریۆپۆڵ بەتەواوی خاپوور بووە و هیچشتێک نەماوەتەوە بۆ روسیا تا بکەوێت جگە لە ئاسنەکانی.

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی ٧٢ رۆژە هێزەکانی روسیا هێشتا بەردەوامن لە هێرشەکانیان بۆ ناوچەی دۆنباس و رۆژئاوای ئۆکرانیا سەرەڕای بوونی ئاگربەست لە نێوانیاندا.













گەلەری