سەردێڕ:

کەشناسی: تاوەباران و بروسکە دەبێت

AM:10:40:07/05/2022

44728 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و ئەگەری بارینی تاوەبارانی دەبێت و هەندێجار هەورە بروسکەی لەگەڵدا دەبێت. دەشڵێت، "سبەینێ لە ئێوارەدا ئاسمانی هەرێم دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و تاوەباران دەبارێت".


ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم نیمچە هەوردەبێت و دواتر دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی تاوە باران و هەندێکجار هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە پارێزگای سلێمانی لەگەڵ ئەوەی ئاسمان نیمچە هەوردەبێت کەمێک تۆز و خۆڵ لە هەوادا دەبێت و لە دوانیوەڕۆدا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری بارینی تاوەباران هەیە و لە هەندێ ناوچە شاخاوییەکان هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، سبەینێ ئاسمانی هەرێم ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری باراینی تاوە باران و هەورە تریشقە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی دەستەی کەشناسی و چاودێری کردنی بومەلەرزە لە عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەدا، رۆژی دووشەممەی داهاتوو رێکەوتی کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.

باسی لەوەشکردووە، پێشبینیدەکرێت لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەی سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاسمانی هەرێم هەوری تەواوبێت بارانێکی کەم ببارێت و دواتر بگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند خوڕ و هەورو تریشقەی لەگەڵدا دەبێت و لە هەندێ ناوچەش تۆزێکی کەم لە ئاسماندا هەبێت.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەشدا هاتبوو، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە رێکەوتی ٩ی ٥ی ٢٠٢٢ کەشوهەوای وڵات ئاسایی دەبێتەوە و خۆڵبارین کۆتایی پێدێت.













گەلەری