سەردێڕ:

لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت ئەندامی یەک خێزان برینداربوون

AM:09:55:07/05/2022

5984 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دیالە رایگەیاند، بەرەباینی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس کە ئەندامی یەک خێزانن برینداربوون.


ئەمڕۆ شەممە، چاوگێک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دیالە ئاماژەی بەوەدا، لە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە باکوری خۆرهەڵاتی بەعقوبە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، بریندارەکان سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و ئەمەش سێیەم رووداوی هاوشێوەیە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا روویدابێت.

چاوگەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بەهۆی کاریگەری خۆڵبارین و تیژڕەوی و رێگا هەڵەکردنەوە رووداوەکان روویانداوە و تا ئێستاش خۆڵبارینەکە جێگەی نیگەرانییە کە ببێتە هۆی روودانی رووداوی هاوشێوە.

ئەمەس لەکاتێکدایە، بەهۆی ئەوەی رێگای سەرەکی کەرکوک- بەغدا قەرەباڵغە و بە پارێزگای دیالەدا تێپەڕدەبێت، رۆژانە بەرزترین ئاستی تۆمارکردنی روودانی هاتوچۆی تێدایە.













گەلەری