وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و ژنانی سلێمانی رایگەیاند، ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ١٥ چەقۆی لێدراوە، بەڵام تەندروستی ژنەکە باشە.
ئەمڕۆ هەینی، راز فریا وتەبێژی
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و ژنانی سلێمانى رايگەیاند،
، ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ١٥ چەقۆی لێدراوە، بەڵام تەندروستی ژنەکە باشە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو ژن و پیاوە پێشتریش کێشەیان هەبووە و ژنەکە داوای جیابوونەوەی کردووە.
ئەوەشی ئاشکرا کرد، رووداوەکە
کاتژمێر ٢ی دوێنێ شەو روویداوە و ژنەکە لە ماڵی دایکی بووە و هاوسەرەکەی رۆشتووە لەوێ
بە چەقۆ لێیداوە.