سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە رووداوێکدا لەسەر رێگای نێوان سکتان و رانیە ١٣ خوێندکار برینداربوون

PM:06:25:06/05/2022

22060 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای نێوان سکتان و رانیە کە یەکێکیان مینی پاسێکی خوێندکاران بووە وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە ١٣خوێندکار برینداربوون.


ئەمڕۆ هەینی، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل کە یەکێکیان مینی پاسێکی خوێندکاران بووە و وەرگەڕاوە ١٣ خوێندکار برینداربوون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، رووداوەکە لە نێوان مینی پاسێک و نیسانێکدا روویداوە و ١٣ برینداری تێدابووە، رووداوەکە لەسەر رێگای نێوان سکتان و رانیەلەنێوان پاسێک و نیسانیکدا بووە.

بەهۆی رووداوەکەوە ئەو مینی پاسەی خوێندکارانی تێدابووە وەرگەڕاوە و بە هۆیەوە ١٣ خوێندکار برینداربوون.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، خوێندکارانی ناو پاسەکە خەڵکی خەلیفان بوون و گەڕاونەتەوە بۆ کۆیە، پاش ٣٠ خولەک لە نەبوونی تیمی فریاکەوتن خەڵکی بردویانن بۆ نەخۆشخانە.

پزیشەکەکانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ژمارەیەک ئەمبولانسیان رەوانەی شوێنی رووداوەکە کردووە بە مەبەستی گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەکەیان.

کەسوکاری خوێندکارە بریندارەکان بە ئێن ئاڕ تیان راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ خوێندکارەکان بەمەبەستی دەستپێکردەنەوەی خوێندنی زانکۆیان دوا بەدوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی جەژنی رەمەزان گەڕاونەتەوە بۆ قەزای کۆیە و لە رێگادا مینی پاسەکەیان توشی رووداو بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، بەشێک لە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی فەرماندەی چوارقوڕەنەن و بڕیارە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رانیە بگوازرێنەوە بەهۆکاری ئەوەی برینی بەشێکیان سەختە.

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت لە هەرێم، کە بەشێکی پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.

 

 

باخان تۆفیق - رانیە

 













گەلەری