سەردێڕ:

دۆزینەوەی قرشێکی بە بەردبوو کە تەمەنی ٨٠ ملیۆن ساڵە

PM:05:46:06/05/2022

8420 جار خوێندراوەتەوە

چەند کەشتیوانێکی کەشتییە راوکەرەکانی پرتوگال رایانگەیاند، قرشێکی بە بەردبوویان لەکەناراوەکان دۆزیوەتەوە کە تەمەنی ٨٠ ملیۆن ساڵە و ٣٠٠ ددانی هەیە.


رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی بڵاویکردەوە، راوچییەکان ئەو قرشە بەبەردبووەی دۆزیویانەتەوە درێژییەکەی ١.٥ مەتر بووە و بە "بەردبووی زیندوو" وەسف دەکرێت، چونکە تەنها کەمێک شێوەکەی گۆڕاوە دوای ئەوەی دەیان ملیۆن ساڵی بەسەردا تێپەڕیووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، راوچییەکان قرشەکەیان لە قوڵایی دوو هەزار مەتر لە ژێر ئاوەوە دەرهێناوە لە نزیک یەکێک لە کەناراوەکان.

تێژەرانی پرتوگالی بە رۆژنامەی دەیلی ستارییان راگەیاندووە، ئەوانب ەردەوام لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا هەماهەنگی دەکەن بەمەبەستی راونەکردنی ئەو ئاژەڵە دەریاییانەی خواستیان لەسەر نییە یان پێویستیان بە پاراستن هەیە.

رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەکاتێکدا ئەم قرشە پێش ٨٠ ملیۆن ساڵ لەناو ئاودا مەلەی کردووە، لەسەر زەویش دەیناسورەکان سەرقاڵی راوکردنیان بوون.

پەیمانگای پرتوگالی بۆ دەریاکان و بەرگە هەوا لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەم جۆرە قرشە جەستەیەکی باریک و درێژی هەبووە و سەریشی هاوشێوەی سەری مار بووە.

مارگرێدا کاسترۆ توێژەر لە زانکۆی ئەلگارفی لە پرتوگال ئاشکرای کردووە، ئەم جۆرە لە قرش خاوەنی ٣٠٠ ددان بووە و بۆ رزگاربوون و بەرگیرکردن لە خۆیی و راوکردن بەکاری هێناوە.

بەهۆکاری ئەوەی ئەم قرشە لە قوڵاییەکی زۆری دەریاکاندا ژیاوە، زانایان تا ئێستا زانیاری زۆر و وردیان لەبارەیەوە بەدەستنەهێناوە.













گەلەری