دامەزراوەی میدیایی فەرمی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، لە ئاکامی ھێرشێکدا لە شاری ئەلعاد لە ئیسرائیل سێ کەس کوژراون و چوار کەس برینداربوون کە برینی دووانیان سەختە.
بەگوێرەی هەواڵەکە هێرشەکە لە شاری ئەلعاد ئەنجامدراوە و تیمەکانی پۆلیسی ئیسرائیل دەڵێن، دەستیان بە گەڕان بۆ دەستگیرکردنی ھێرشکارەکان کردووە.
ھاوکات بەپێی روونکردنەوەی ئەستێرەی سووری داوود کە دامەزراوەی ھاوکاریی
خێرای ئیسرائیلە، جگە لە گیانلەدەستدانی سێ کەس چوارکەسیش برینداربوون کە برینی
دوو کەسیان سەختە.
لەلایەکی دیکەوە لەو راگەیەندراوەدا کە لەلایهن پۆلیسی ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە
ئاماژە بەوە کراوە، ھێزی پاڵپشتیی ئەمنی بۆ ناوچەکانی دەوروبەری شوێنی رووداوەکە
گوازراوەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ھیچ زانیارییەک لەسەر ناسنامەی ھێرشکارەکان و چۆنێتی
ئەنجامدانی ھێرشەکە بڵاونەکراوەتەوە.