سەردێڕ:

پوتین داوای لێبوردنی لە ئیسرائیل کرد

PM:03:39:06/05/2022

12592 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا لەبارەی لێدوانێکی سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیەوە؛ داوای لێبوردنی لە نەفتاڵی بێنێنی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کرد.


ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل رایگەیاند، نەفتاڵی بێنێت داوای لێبووردنەکەی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی روسیای لەسەر لێدوانەکانی لاڤرۆڤ پەسەند کردووە و سوپاسی کردووە لەسەر روونکردنەوەی رەفتاری لاڤرۆڤ بەرامبەر گەلی جوولەکە و باسکردنی رووداوەکانی هۆلۆکۆست.

ئەوەش لە کاتێکدا بووە، کە سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسێکی ئیتاڵی وتبووی، " گەورەترین دژە جوو جوولەکەکان خۆیانن" و هیتلەریش بە رەچەڵەک جولەکە بووە.

جێگەی ئاماژەیە، کۆشکی کریملن لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەکرد، سەرۆکی روسیا باسی لەو شەش ملیۆن جولەکەیە کردووەکە لە گەڕەک و ناوەندەکانی گرتندا لەلایەن نازییەکانەوە ئەشکەنجەدران و کوژراون.

وتوشییەتی، "٪٤٠ی ئەو هاوڵاتیانی نازییەکانن کوشتوویان هاوڵاتیی یەکێتی سۆڤییەت بوون" و هیوای باشی و تەندروستی بۆ سەربازە خانەنشینکراوەکانی ئیسڕائیل خواستووە بەبی ئەوەی ئاماژە بە داوای لێبووردنەکە بکات.

لە بەرامبەردا نەفتاڵی بێنێت باسی لە رۆڵی یەکلاکەرەوەی سوپای سوور کردووە لە سەرکەوتن بەسەر نازییەکاندا.













گەلەری