PM:02:23:06/05/2022
7188 جار خوێندراوەتەوە
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە جێگری هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و سەرۆکی رێکخراوی بەدر گیانی لەدەستدا.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ هەینی بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە پارێزگای میسان، ئەبو مریەم ئەنساری جێگری هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح گیانی لەدەستدا.
ئاماژەیان بەوەشکردووە،
رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و لە سەرەتادا تەنها برینەکەی سەخت بووە بەڵام
بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
لەو بارەیەشەوە هادی عامری
نووسیویەتی، "ئەمڕۆ جێگری سکرتێری گشتی رێکخراوی بەدر حاج عەبدولکەریم ئەلئەنساری
لەڕووداوێکی ناخۆشی هاتوچۆدا لە کاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەیدا لەدەستدا و لە رۆژی
کۆچی دوایی ئەودا پێویستە هەموومان وەک رۆژانی
جیهادی دژ بە ستەمکار و گەندەڵی و سەختی کاری سیاسی لە حکومەت و پەرلەمان و بەرەنگاربوونەوەی
تیرۆر یادبکەینەوە."