راوێژكارێكی دارایی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت داهاتی گشتی عێراق بۆ ئەمساڵ ١٥٠ ملیار دۆلار تێبپەڕێنێت.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكاری دارایی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، به گوێره‌ی خوێندنەوەکان بۆ سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له ماوه‌ی ئەمساڵدا رێژه‌ی داهاتی گشتی نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كان له عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبکات.
راوێژکارەکەی کازمی باسی لەوەشکردووە، سندوقی نه‌خته‌ینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
داهاتی نه‌وتی خاوی عێراقی به سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار به‌رمیل نه‌وتی بۆ هەر رۆژێک
خەمڵاندووە کە هەر بەرمیلێک بە ١٠٤ دۆلار بفرۆشرێت و لەگەڵ ئەوەشدا، داهاتە نانەوتییەکان
کە کەمتر نین لە هەشت بۆ ١٠ ملیار دۆلار.
دەشڵێت، "ئه‌گه‌ر داهاتە نەوتی و داهاتەکانی دیکە بخرێتە سەر داهاتی
ناوخۆ ئەوا تەواوی داهاتەکان ١٥٠ ملیار دۆلار تێپەڕ دەکات لە کۆتاییەکانی ساڵی
٢٠٢٢دا."
ئەوەش لە کاتێکدایە، سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی زیادبوونی
داهاتی عێراقی کردبوو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە لە ساڵی ٢٠٢٢دا و بەو جۆرەش،
داهاتی عێراق بەراورد بە ساڵی رابدوو به رێژه‌ی ٧٣٪ زیاد دەکات لەمساڵدا.